دادگای
شاری بۆڵزانۆ لە ئیتاڵیا بڕیاریدا مەلا کرێکار بە سیفەتی ئەمیری رەوتی شاخ 12 ساڵ
زیندانی بکرێت،هەروەها سزای بۆ9 کەسی تر دەرکرد.
خالید
رەنجەر برای مەلا کرێکار بڵاوی کردۆتەوە، لە بڕیارەکەی دادگای ئیتاڵیادا هەوڵ دراوە تۆمەتی پلانی کاری
تیرۆریستی بدرێتە پاڵ ڕەوتی شاخ.
دادگا لە بڕیارەکەدا باسی ئەوە
کردوە " ڕەوتی شاخ پلانیان هەبووە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕوخێنن و خۆیان
دەوڵەتێکی ئیسلامی لە شوێنی ئەو دروست بکەن و خەلیفەیەک هەڵبژێرن".
پۆلیس و دادگای ئیتالیا ئاماژەیان بەوەشکردوە رەوتی شاخ پەیوەندی بە ئەنساروئیسلامەوە هەیە،بەڵام
نوسینگەیان لە هیچ وڵاتێک نیە و تەنها تۆڕی پاڵتاکیان بەکارهێناوە بۆ بانگەشەکانیان.
ئەوکەسانەی سزادراون بریتین لە ماکوان کەریم و ئاوات کەرکوکی بە 9 ساڵ زیندانی
و کامیل جەلال زانا عەبدولڕەحمان و حەمەد بەکر بە 7 ساڵ و شەش مانگ زیندانی.
هەروەها دادگا چوار کەسی تر
بەناوەکانی نەورۆز عەبدولڕەحمان و عەبدوڵا ساڵح و حەسەن ساماڵ و هۆتزا ئیڵدین کە
هاوڵاتیەکی کۆسۆڤیە سزاداوە کە ئێستا خۆیان لە ئیتاڵیا زیندانین.
21972 جار خوێندراوەتەوە