یەکێک لە کەشتییە فڕۆکە
هەڵگرەکانی ئەمریکا و بە یاوەری دەیان کەشتی جەنگی دیکە بەرەو کەنداوی بەسرە
بەڕێکەوتن.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی USS ئەبراهام لینکۆڵن و چەند کەشتییەکی جەنگی دوای ئەوەی بە گەرووی هورمزدا
تێپەڕین، روویان لە کەنداوی بەسرە کرد.
بەپێی هەواڵی
ئاژانسەکان، دوای ئەوەی وێنەی ئەو کەشتییانە کە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕین و رووە
و کەنداوی بەسرە بەڕێکەوتن بڵاوکرانەوە، ئەگەر هەیە جاریکی دیکە ئاڵۆزیی بخاتەوە
پەیوەندی نێوان ئەو وڵاتانەی بەرژەوەندییەکانیان لە گەرووی هورمزدایە.
ئەم هەنگاوەی ئەمریکا لە
کاتێکدایە پەیوەندییەکانی تاران و واشنتۆن لە ئاستێکی خراپدایە.
کاتێک پنتاگۆن لە مانگی
ئایاری رابردووشدا ئەم کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەی ناردە کەناراوەکانی کەنداوی عومان،
جیهان لە سەرهەڵدانی جەنگێکی نوێ دەترسا و زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە و جیهانیش
هۆشیارییان دایە ئەمریکا و وڵاتە ناکۆکەکان.
11502 جار خوێندراوەتەوە