فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند بەدواداچونیان بۆ دەنگۆی پاشەکەوتکردنی موچەی سێ مانگی کۆتایی
ئەمساڵ کردوە بەهیچ جۆرێک راست نیە.
لە رونکردنەوەیەکدا فراکسیۆنی گۆڕان ئاماژەی بەوەکردوە هەم له وه‌زاره‌تی
دارایی و هه‌م له دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ بڕیارێک نیه
بۆ ئه‌وه‌ی هیچ موچه‌یه‌ک پاشه‌که‌وتبکرێت،بەڵکو بەپێچەوانەوە ئاماده‌کاری پێویست
بۆ موچه‌ی مانگی ئاینده‌شکراوه.
فراکسیۆنی گۆڕان ئاشکراشیکردوە وەزیری دارایی پێی وتون له ئێستادا و
هه‌موو مانگێک موچه‌یه‌ک ده‌درێت، له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی کۆده‌نگیه‌ک دروستبکه‌ین
نه‌ک موچه دواکه‌وتووه‌کان، بەڵکو به‌سیستمێک له قۆناغی یه‌که‌مدا موچه‌ی پاشه‌که‌وتکراوه‌کانیش
بکرێته ژماره حسابێک و قه‌رزی پێبدرێته‌وه.
هەروەها لە قۆناغی دووەمدا به شێوه‌ی ڕێژه‌ی قه‌رزی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
بدرێته‌وه.
فراکسیۆنی گۆڕان باسی ئەوەشیکردوە، بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان، ڕاسپاردنی فراکسیۆنی گۆڕانه به چاودێریکردنی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کانی
حکومه‌ت به بێ چاوپۆشی له هیچ که‌سێک، هه‌ر که‌سێکیش به‌ڵگه‌ی تێوه‌گلانی هه‌ر
به‌رپرسێکی گۆڕانی لابێت له گه‌نده‌ڵی یان خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات پێمانبگه‌یه‌نێت
خۆمان کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین.
1575 جار خوێندراوەتەوە