چیرۆکی ئەو پیاوە هەژارە کوردەی لە چاوەڕوانیدا کۆچی دوایکرد

KNN : Kurdish News Network
02:00 - 18/11/2019
کوردستان
+
-

مام خالد، کە دەیان ساڵ بو بە تەنها دەژیا، پێشتر لەزاری خۆیەوە ئەوەی وتبو کە هۆکارێکی تەنهاییەکەی نەبوونی بووە و هۆکارێکی دیکەشیان نەگەشتنی بووە بە خۆشەویستەکەی

 

مام خالد، دەموچاوێکی ناسراوی شاری کفری بوو، بە ئازاری نەبوونیی و نەگەیشتن بە دڵخوازەکەیەوە سەری نایەوە.


عەشق و خۆشەویستی خوڵقێنەری چەندەها چیرۆکی سەیرو تراژیدین،  زۆرجار پاڵەوانی ئەو چیرۆکانە بەهۆی نەگەیشتن بە مەعشوقەکانیان خەڵوەت و گۆشەی تەنیایی هەڵدەبژێرن، مام خالد نمونەی یەکێک لەو عاشقانە بوو.

مام خالید باسی ژیانی بۆ  KNN کرد، کە ئامادەنییە باس لە خۆشەویستەکەی بکات و پێی وایە ئەوە چیرۆکێکە و لای ئەو کۆتایی هاتووە.

مام خالید بەهۆی جەڵدەی مێشکەوە لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی کۆچی دوایکرد و کۆتایی بەو چاوەڕوانییە هێنا کە سێ دەیەبوو ژیانی تەنیبوو.


 
7705 جار خوێندراوەتەوە