ئەمڕۆ روسیا چووە ئەو دووبنکەیەوە کە لە باشوری
کۆبانێ لەلایەن سوپای ئەمریکاوە چۆڵکرابوو و لەوێ جێگیر بوو، کە دەکەوێتە سنووری
نیوان ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا.
ئەو دوو بنکەیە ناویان سرین و سەبتە و دوێنێ
لەلایەن سوپای ئەمریکاوە بە تەواوی چۆڵکرا و سەربازەکان گەڕانەوە بەرەو قامشلۆ و
تەلتەمر.
سوپای ئەمریکا لەکاتی هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا دوو بنکەکەیان
چؤلکرد، دوای ڕاگرتنی شەڕ گەڕانەوە هەمان ئەو دوو بنکە و دوێنێ جارێکی دیکە بە
تەواوی چۆلیانکرد.
بەپێی زانیارییەکان سوپای تورکیا لەسنووری ڕۆژئاوای کوردستان ٢٢
بنکەیان چۆڵکرد و دوای ڕاگرتنی شەڕ گەڕانەوە بۆ شەش بنکە لە چۆڵکراوەکان.
جموجوڵی سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستان
بەردەوامی هەیە و دوێنێ سوپای سوریاش لە قامشلۆوە تا شارۆچکەی مالکییە لە سنووری عێراق سەربازەکانی
بڵاوە پێکرد.
1740 جار خوێندراوەتەوە