سەرۆکی سوریا
ڕایگەیاند، ئەوەی لە باکوری سوریا هەیە بۆ درووستکردنی خۆسەری کوردی باش نییە و
ئەگەر خۆسەریش هەبێت دەبێت حەرەبی بێت، چونکە ئەو بەشەی کە بەدەست کوردەکانەوەیە
هەموو کورد نییە، بۆیە دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان بەراورد ناکرێت بە هەرێمی کوردستان
کە زۆرینەی ناوچەکەیان کوردن.
بەشار ئەسەد، سەرۆکی
سوریا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژاسنی هەواڵی ڕوسیا٢٤ ڕایگەیاند "کوردەکان
هەمان ئەو کوردانەی پێش ٢٠١١ەن و هیچ کێشەیەکمان نییە لەگەڵیاندا، بەڵام بەشێکیان
داوای فیدراڵی و ئیدارەی خۆ بەڕێوەبەری دەکەن ئەوە دەبێت عەرەبی بێت و لەژێر
دەسەڵاتی حکومەتی سوریدا بێت، چونکە ئەو ناوچانە هەمووی کورد نییە و جیاوازە لە
باکوری عێراق و باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا".
وتیشی "دەوڵەتی
سوریا هەموو جۆرە دابەشکردنێکی خاکەکەی ڕەتدەکاتەوە و ئێستا گروپە چەکدارە
کوردەکان بە هاوکاری ئەمریکا سەرقاڵی درووستکردنی خۆ بەڕێوەبەرییەکن، ئەوان دەڵێن
دۆخی ئێستا جیاوازە لە دۆخی پێش شەڕی ناوخۆ، ئێمەش وادەڵێن چونکە هەموو شەڕێک
کۆمەڵێک جیاوازی درووست دەکات".
لەبارەی تورکیاوە
بەشار ئەسەد ڕایگەیاند "هیچ کەسێک لەم دونیایەدا باوەڕناکات تورکیا بیەوێت ٣
ملیۆن سوری بگەڕێنێتەوە بۆ سوریا، ئەوە تەنها قسەی عاتفییە و بۆ پەیداکردنی ڕەواج
و پارەیە".
ئەسەد ئاماژەی
بەوەشکرد "ڕوسیا و تورکیا رێککەوتنیان کردووە و ڕێککەوتن جێبەجێکراوە، ئێستا
دەبێت بە تورکیا بڵێن لە خاکەکەمان بڕۆرە دەرەوە و کۆتایی بە داگیرکارییەکان
بێنە".
10045 جار خوێندراوەتەوە