پەیامی سیستانی لەسەر دۆخی ئێستای عێراق

01:30 - 08/11/2019
عێراق

ڕابەری زۆرینەی شیعەکانی عێراق لە ڕێگەی نوێنەرەکەیەوە ڕایگەیاند، لایەنی دەرەکی و ناوەکی ڕۆڵیان لە تێکدانی دۆخی عێراقدا هەبووە و پێویستە عێراقییەکان هۆشیاربن.

 

مەهدی کەربەلای، بە نوێنەرایەتی عەلی سیستانی ڕایگەیاند "هێزە کانی عێراق چانسێکیان لە پێشە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی، نابێت ئەو چانسە لە دەستبدرێت و پڕۆژەی چاکسازی لە گوزەرانی خەڵکدا نابێت لەبیر بکرێت".

سیستانی پشتگیری داوای خۆپیشاندەرانی کرد و وتویەتی دەوڵەت دەبێت لە ڕیگای میکانزمێکەوە وەلامی خۆپیشاندەران بداتەوە و لە خەڵکی بگەن بزانن لە دەستچی هاتوونەتە سەر شەقامەکان".

 

ڕابەری زۆرینەی شیعەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە "هێزە ئەمنییەکان لە شەڕی دژ بە داعشدا ڕۆڵی گەورەیان بینی و قەرزاری ئەوانین بۆیە دەبێت ئەوانیش پارێزراوبن".

 

عەلی سیستانی لە وتاری هەینی پێشووتریشدا داوای چاکسازی بەپەلەی کردبوو وەک وەڵامێک بۆ داوای خەڵک، ئەگەرچی حکومەتی عێراقی چەندین چاکسازی ڕاگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا خەڵكی عێراق ئامادەنین شەقامەکان چۆڵبکەن.

661 جار خوێندراوەتەوە