وێنە... لە بومەلەرزەیەکەدا لە چەند ناوچەیەکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٥ کەس گیانیان لە دەستدا

KNN : Kurdish News Network
09:47 - 08/11/2019
جیهان
+
-

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسە هەواڵییەکانی فارسی بەهۆی بوومەلەرزەیەکەوە لە تەبرێز و زەنجان و ئورمییە پێنج کەس گیانیان لە دەستداوە و ٢٥١ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی بڵاویکردووەتەوە بومەلەرزەکە ١٠ چرکەی خایاندووە و گوڕەکەی ٥.٩ بووە، لەگەڵ ئەوەش نزیکەی ٧٠ ماڵ لەو ناوچانە ڕووخاون.

ئەو شوێنانەی کە بوومەلەرزەکە گرتوویەتییەوە بریتین لە (ئورمییە، تەبرێز، زەنجان، گیلان، ئەردەبیل) لە کۆی ئەم ناوچانە بومەلەرزە بە گوڕی ٥،٩ هەبووە و زیانی بە ماڵ و باڵەخانەکان گەیاندووە.

دانیشتوانی تەربرێز زۆرینەیان لە دەرەوە ڕۆژیان کردووەتەوە.

 

2069 جار خوێندراوەتەوە