سەرۆکی فیفا ڕایگەیاندووە دەیەوێت بەشداری بینینی
یارییەکی ناوخۆی ئێرانی بکات کە ژنانیش تێدا بتوانن بێنە ناو یاریگاوە بۆ
تەماشاکردنی یاریەکە.
جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان لە
نامەیەکدا کە بۆ فیدراسیۆنی تحپی پێی ئێرانی ناردووە دەڵێت، دەیەوێت تەماشای
یارییەکی ناوخۆی بکات لە ئێران کاتێک ژنانیش دەتوانن بێنە یاریگاکانەوە بۆ
سەیریکردنی یاری.
زیاتر لە مانگێکە حکومەتی ئێران بە مەرجەوە ڕێگای داوە
کە ژنان بتوانن لەناو یاریگاکاندا وەک هاندەر هەبن و بتوانن بچنە یاریگاکانەوە
لەکاتی یارییەکاندا.
نزیکەی ٤٠ ساڵ دەبێت ژنانی ئێرانی نەیانتوانیووە وەک
پیاوێک بچنە یاریگاکانەوە بۆ تەماشاکردنی یاریی و چالاکانی مافی مرۆڤ چەندین ساڵە
دژی ئەو بڕیارە چالاکیان هەیە.
لە بابەتی سانسۆرکردنی ژنان و کچانی ئێرانی بۆناو یاریگاکان چەندین چیرۆک و
ڕووداو هەیە، بەڵام کاریگەرترینیان چیرۆکی "کچی شین (دختر ابی)" بوو کە
ویستی وەک هاندەرێکی یانەی ئیستقلال بچێتە یاریگاکان و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
گیرا و سوکایەتی پێکرا، پاشان کچەکە خۆی کوشت و بووە ڕەمزی بەرەنگاربوونەوەی
قەدەغەکردنی چوونی ژنان بۆناو یاریگاکان.
1347 جار خوێندراوەتەوە