ئەمڕۆ هێزێکی ئەمریکی چوونە ناو چەند
کێلگەیەکی نەوت لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئیدارەی خۆسەرەوە و تێیدا ماونەتەوە، ئەگەری
هەیە پارێزگاری لەو کێلگە نەوتیانە بکەن.
سەرەڕای ئەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات
ڕێککەوتنیان هەیە کە هیزەکانی حکومەتی سوریا بگەڕێنەوە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام
ئەو کێڵگە نەوتیانە دەکەونە ڕۆژهەڵاتی قامشلۆ و تا ئێستا حکومەتی سوریا
نەگەشتووەتە ئەو ناوچانە.
سوپای ئەمریکا کێلگە نەوتییەکانی باشور و
باکوری ڕۆژهەڵات لە ئیدارەی خۆسەر دەپارێزێت و هێزی رەوانەی کێلگەکان کردووە.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، هێزەکانیان لە سوریا بۆ پاراستنی کێلگە
نەوتییەکان ماونەتەوە، سەرەڕای ئەوەی وەفدێکی کۆنگرێسی ئەمریکی لە هەولێر ڕەخنەیان
لە سیاسەتی ترەمپ گرت و ڕایانگەیاند مانەوەی ئەمریکا لەبەر پەیوەندی دۆستەکانیەتی
نەک نەوت.
2031 جار خوێندراوەتەوە