جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوویەوە

03:21 - 07/11/2019
کوردستان

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی تشررینی دووەم جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبووە و چەند تەوەرێک پەیوەست بە بزووتنەوەکە لەبارەی گۆڕانکاری ناوچەکە تاوتوێکرد.

 

لە کۆبوونەوەکەی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆراندا پرسی خۆنوێکردنەوە و خۆڕێکخستنەوەى ناو بزوتنەوەى گۆڕان و هەڵسەنگاندن بۆ بەشداریکردنی گۆڕان لەکابینەی نوێی حکومەت تاوتوێکرا، تەوەرێکی دیکەش گفتوگۆکردن بوو لەسەر ئەو روداوانەی کە هەم لە عێراق و هەم لە رۆژئاواى کوردستان و لە کۆى ناوچەکە رودەدەن.

ئەمە یەکەم کۆبونەوەى جڤاتى نیشتیمانى و جڤاتى گشتییە دواى ئەوەى کە خولێکى دیکەى خانەى راپەڕاندن هەڵبژێردراوە، ئەوەى گرنگە لەم کۆبونەوانەدا چەند تەوەرێکە، ئەوانیش خۆنوێکردنەوە و خۆڕێکخستنەوەى ناو بزوتنەوەى گۆڕان و هەڵسەنگاندن بۆ بەشداریکردنی گۆڕان لەکابینەی نوێی حکومەت.

 دوای گفتوگۆکردن لەسەر ئەو تەوەرانە، جڤاتی گشتی راسپاردەکانی ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی دەکات بۆ وەرگرتنی بڕیاری پێویست لەبارەیانەوە.

 

جڤاتی گشتی پێکدێت لەو کەسایەتییە گشتییانەی لە ماوەیەکی تەمەنیاندا لە یەکێک لە بوارەکانی ژیاندا بەرپرسیارێتی دیاریان هەبووە، لەوانەی کەسایەتی سیاسی، کەسایەتی زانستی، کەسایەتی کۆمەڵایەتی.

277 جار خوێندراوەتەوە