قائیمقامیه‌تی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا هاوڵاتییان
لە جۆرێك شیرینییەک ئاگاداردەکاتەوە كه
له شێوه‌ی جگه‌ره دروستكراوه و به منداڵان ده‌فرۆشرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "تێبینی
كراوه له هه‌ندێك له دوكان و فرۆشگاكاندا جۆرێك شیرینی هاورده‌كراو ده‌فرۆشرێت
كه بۆ سه‌رنجڕاكێشانی منداڵان له شێوه‌ی جگه‌ره‌دا دروستكراوه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی له رووی كوالێتییه‌وه وه‌كو پێویست نییه، له‌هه‌مان كاتدا جۆرێكه له
هاندانی منداڵان تا به‌لاڕێدا بڕۆن و حه‌زیان بۆ كێشانی جگه‌ره دروست ده‌بێت."
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاندووه كه له
هه‌ر دوكان و فرۆشگا و ماركێتێكدا هه‌ر جۆره شیرینی یان خواردنی منداڵان له شێوه‌ی
جگه‌ره‌دا ببینرێت راسته‌خۆ فرۆشگاكه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه."
هاوکات، داواشی له دایكان و باوكان كردووه رێگه‌نه‌ده‌ن
منداڵه‌كانیان ئه‌و جۆره شیرینییه بكڕن و له‌هه‌ر شوێنێكیش به‌رچاویان كه‌وت لیژنه
هاوبه‌شه‌كانی لێئاگاداربكه‌نه‌وه.
پێشتریش قائیمقامی سلێمانی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی
ئه‌و جۆره شیرینی و نوقڵانه‌ی دابوو كه‌له شێوه‌ی جگه‌ره‌دایه‌و سه‌رنجی منداڵانی
پێ ڕاده‌كێشرێت.
1559 جار خوێندراوەتەوە