ئەمریکا: لە سوریا هێرشکراوەتەسەر سەربازەکانمان

11:06 - 04/11/2019
جیهان

سوپای ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، لە سوریا، هێرش کراوەتەسەر یەکەیەکی سەربازییان و هیچ زیانێکی گیانی بە یەکە سەربازییەکەیان نەگەشتووە.

سوپای ئەمریکا رایگەیاند، شەوی رابردوو، یەکەیەکی سەربازی ئەو وڵاتە، کاتی چوونیان بۆ سنورەکانی عێراق، لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، لەلایەن چەکدارانی سەر بە تورکیاوە تۆپباران کراون.

روونیشیکردووەتەوە، تۆپبارانکردنەکە نزیکەی یەک کیلۆمەتر لە دووری کاراونی هێزەکانی ئەمریکاوە کەوتوونەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو، میدیاکانی رووسیا بڵاویانکردەوە، بەپیی زانیارییەکانی سوپای رووسیا، کاروانێکی سەربازی ئەمریکا تۆپبارانکراوە.

4330 جار خوێندراوەتەوە