له‌باكوری روسیا و له نمایشێكی سێركدا، ورچێكی راهێنراو، به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ هێرش ده‌كاته سه‌ر راهێنه‌ره‌كه‌ی و ترس و تۆقاندن له‌لایه‌ن به‌شداربوانی نمایشه‌كه دروست ده‌بێت.
هه‌روه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ورچه‌كه گاز له‌شانی راهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌گرێت، له‌كاتێكدا له‌نێوان ورچه‌كه و بینه‌ره‌كانی نمایشه‌كه‌دا هیچ ته‌لبه‌ندێك نه‌بوو.
روداوه‌كه له شاری ئۆلۆنیتسی باكوری روسیا بووه و ئاژانسی تاس ی روسیا، ئاماژه به‌وه ده‌كات له نمایشه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵ هه‌بوون، به‌ڵام هه‌موان به سه‌لامه‌تی رزگاریان بووه.
ورچه‌كه كێشی 280 كیلۆگرام بووه و توانراوه زۆر خێرا كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكرێت، پاش ئه‌وه‌ی به داری كاره‌بایی له ورچه‌كه دراوه و له جموجوڵخراوه و توانراوه راهێنه‌ره‌كه رزگاربكرێت و هیچ كه‌سێك زیانی پێ نه‌گه‌یشتوه.
چالاكانی بواری ژینگه و ئاژه‌ڵدۆستان، به‌رده‌وام هۆشداری ده‌ده‌ن له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ئاژه‌ڵه كێویه دڕنده‌كان له نمایشه‌كانی سێركدا به مه‌به‌ستی پاره په‌یداكردن، به‌وپێیه‌ی له‌كاتی راهێنانی ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵانه‌دا زۆر ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن و كاتێكیش له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چن له نمایشه‌كاندا، به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
6266 جار خوێندراوەتەوە