ئیڤانکا، کچی
سەرۆکی ئەمریکا، سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ یادکردنەوەی دەیەمین ساڵیادی
هاوسەرگیرییەکەی، ئەمساڵ بەشێوازێکی جیاواز وه‌سفی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و
میدیاكانی جیهان چاودێری ئه‌وه ده‌كه‌ن روماڵێكی جیاواز بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه
بكه‌ن.
لە بەرواری ٢٥ی ئۆکتۆبەری هەموساڵێک ئیڤانکا ترەمپ و
جەیرد کوشنێر یادی هاوسەرگیریان بە ئاهەنگێک دەگێڕن و هەر ساڵێک جیاوازتر لە ساڵانی
پێشتر ئیڤانکا وه‌سفی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و له‌ساڵی 2009دا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی
یه‌ك ملیۆن دۆلاری تێچوه.

ساڵی پێش‌و لە یادی هاوسەرگیریەکەیاندا ئیڤانکا لە
تویتێکیدا نوسی: "تۆ ڕوناکی منیت، خۆشەویستمیت، ژیانمیت، بەخۆشی بێت نۆیەمین
ساڵیادی هاوسەرگیریمان جەیرد".
ئەمساڵیش لە تویتێکیدا لە ٢٤ ی ئەم مانگەدا کە ڕۆژێک پێش
هاوسەرگیریانە نوسیویەتی: "چاوەڕێم سبەینێ، دەیەمین ساڵیادی جوانترین
هاوسەرگیرم لەگەڵ خۆشەویستەکەم پیرۆزبکەم".

ئیڤانکا و هاوسەرەکەی لەناو کۆشکی سپی‌دا دوو نزیکترین
کەسی سەرۆکی ئەمریکان، راوێژی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ئیڤانكا خۆی ڕاوێژکاری سەرۆکی
ئەمریکایە و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پەروەردەکردن و گەشەسەندنی لایەنی ئافرەتان و په‌روه‌ده‌ی
خێزان، هەروەها دروستکردنی هەلیکار بۆ ئافرەتان وڕاهێنانی ژنان بۆ گەشەسەندنی ئابوری و
زیادکردنی بەهرەکانیان، جگە لەمانە یەکێکە لە ژنە بازرگانەکانی ئەمریکا و نوسەرێکی
بەتوانایە.

ئەم خانمە جگە لە چالاکیەکانی وا دەردەکەوێت
خۆشەویستیەکی زۆر لەنێوان خۆی و هاوسەرەکەیدایە كه له ساڵی 2007 به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی
بازرگانییه‌وه ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵیدا په‌یدا كردووه و پاش گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌ڵقه‌ی
هاوسه‌ریگریه‌كه‌یان، لە ئێستادا خاوەنی سێ منداڵن بە ناوەکانی ئارابێلا، جۆسیف،
سیدۆرا.
له میدیاكانی جیهاندا، جموجوڵ و لێدوان و هه‌ڵسوكه‌ت و
پۆشاكه‌كانی ئیڤانكا ترامپ، زۆر چاودێری ده‌كرێت و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌یه، ئه‌مجاره
په‌یوه‌ندییه سۆزدارییه‌كه‌ی نێوان ئه‌و خێزانه له كۆشكی سپی ئه‌مریكا، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی
جیاوازی هه‌یه و دیوێكی دیكه‌ی ژیانی سیاسه‌تمه‌داره كاریگه‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته
نیشان ده‌دات و هه‌واداره‌كانیان سه‌رقاڵی خۆیان كردووه.
4281 جار خوێندراوەتەوە