ئەمریکا هەڕەشە لە تورکیا دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:40 - 21/10/2019
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند،  ئەگەر پێویست بکات، ترەمپ ئامادەیە بژاردەی سەربازی دژی تورکیا بەکاربهێنێت.

 

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیە کردەی سەربازی دژی تورکیا بەکاربهێبێت لە کاتی پێویستدا.

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی "ئێستا هێزەكانمان دوورخستوەتەوە بۆیە ئەگەر ڕووبەڕووبونەوەش ڕووبدات هێزەكانمان بێزییان دەبن".

 

ئەوە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " ئەگەر توركیا هەڵەیەك بكات سزای توندی دەدەم و واشنتۆن بەڵێنی بە کورد نەداوە تا سەدان ساڵی دیکە پارێزگاریان لێبکات".

5702 جار خوێندراوەتەوە