وتەبێژی ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی
عێراق ژمارەی ئەو داعشە عێراقیانە ئاشکرادەکات لە دەستی هەسەدەدان و ڕایگەیاند ١٠
هەزار چەکداری داعش کە عێراقین لای هێزەکانی سوریای دیموکراتن.
تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئەرکانی هاوبەشی هێزە
چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند " هێزەکانی
هەسەدە داعشە ترسناکەکانیان لە سێ زیندان جێگیر کردووە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی
هاوبەش سنوورەکانی لەگەڵ تورکیا بە توندی
داخستووە تا لەکاتی هێرشی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا چەکدارانی داعش دزە نەکەنە
عێراقەوە.
وتیشی
" ١٣ هەزار چەکداری داعش لە زیندانەکانی
هێزەکانی هەسەدە لە سووریان کە ١٠٠٠ کەسیان لە وڵاتانی غەیرە عەرەبین و ٢٠٠٠ کەسیان خەڵکی وڵاتانی عەرەبین و ١٠٠٠٠ کەسیان
عێراقین.
لەدوای هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان
پرسی پارێزگاریکردن لە زیندانە داعشەکان بووە پرسێکی گەرم و وڵاتانی ئەوروپی
ترسیان لێنیشتووە لەوەی داعشە هەڵاتووەکان بگەڕێنەوە ئەوروپا، عێراقیش سنوورەکانی
لەگەڵ سوریا توندکردووە.
1817 جار خوێندراوەتەوە