ئەردۆغان پەشیمانبووەوە

04:50 - 16/10/2019
جیهان

هەرچەندە ئەمڕۆ، ئەردۆغان رایگەیاند، ئامادەنییە لەگەڵ جێگری سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆببێتەوە، بەڵام کەمێک پێش ئێستا بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، سبەی سەرۆک کۆماری تورکیا و جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبنەوە.

فەخرەدین ئاڵتون، بەرپرسی راگەیاندی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند، " ئەمڕۆ سەرۆک کۆمار بە سکای نیوزی راگەیاند لەگەڵ شاندی ئەمریکا لە ئەنقەرە کۆنابێتەوە، سبەینێ، ئەو "ئەردۆغان" لەگەڵ شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە."



ئەمەش لە کاتێدایە، لە نوێترین لێدواندا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوە و  مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کۆنابێتەوە و تەنها ئامادەیە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە.

روونیشیکردەوە، ئەوان لەگەڵ هاوتا تورکییەکانی خۆیان کۆدەبنەوە و نەک ئەردۆغان.

ئەمەش لە کاتێدایە، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی ئەمریکا بەسەرکردایەتی مایک پێنس، جێگری ترەمپ سەردانی تورکیا بکەن و پرسی راگرتنی هێرشی سەر رۆژئاوای کوردستان و رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا، ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکان دەبێت.

 

17691 جار خوێندراوەتەوە