سەرۆککۆماری تورکیا مەرجی راوەستاندنی
هێرشەکانی بۆسەر ڕۆژئاوا ئاشکراکرد و دەڵێت ئەگەر یەپەگە لەو ڕووبەڕەی بۆ ناوچەی
ئارام درووستکراوە بکشێتەوە ئەوا ئۆپراسیۆن کۆتایی دێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە
وتارێکدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند " یەپەگە بە درێژای ٩٠ کیلۆمەتر
تونێلی لێداوە و ئەو تونێلەش بە چیمەنتۆی فەرەنسی درووستکراوە، ئێمە دڵنیاین کە زۆرینەی
وەلاتانی ئەوروپی چەکیان داوەتە یەپەگە، بەڵام چەک بۆ ئێمە ڕادەگرن".
ئاماژەی بەوەشکرد " بە درێژای مێژوو
تورکیا کەسی سڤیلی نەکوشتووە و ناشی کوژێت، داوای ئێمە ئەوایە یەپەگە چەکەکانیان
دابنێنن و تەڵەکانیان لابەرن، تا ئێمەش بووەستین".
لەسەر سزا ئابوورییەکانی سەر وڵاتەکەی
ئەردۆغان ڕایگەیاند " بۆ ئهوانهی
به هۆی پێشهاتهكانی سووریاوه به سزای ئابووریی ههڕهشهمان لێدهكهن، دهڵێین
له كهم كهم دهڕوا و له زۆر زۆر".
24663 جار خوێندراوەتەوە