بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە مایک پێنس، جێگری سەرۆکی
ئەمریکا و مایک مۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی تورکیا بکەن.
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبنەوە.
هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، دوو بەرپرسە
ئەمریکیەکە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆدەبنەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا
رایگەیاند، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا سزای بەسەر سێ وەزیری حکومەتی تورکیادا سەپاندووە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا
رایگەیاندووە، سزاکانی ئەمریکا هەریەک لە وەزیرەکانی، بەرگری و وزە و ناوخۆی تورکیا دەگرێتەوە و سەرجەم سامانەکانیان
بلۆک دەکرێن و مامەڵەکردنیان بە دۆلاری ئەمریکی لێ قەدەغەکراوە.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، سزاکانی ئەمریکا
هەردوو وەزارەتی بەرگری و وزەی تورکیاش دەگرێتەوە.
931 جار خوێندراوەتەوە