یەکێتی تۆپی پێی
ئەروپا لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد لەسەر سڵاو سەربازییەکەی هەڵبژاردەی تورکیا لە دوو
یاریاندا لەگەڵ ئەلبانیا و فەرەنسا.
شەوی ڕابردوو
هەڵبژاردەی تورکیا و فەرەنسا لە وڵاتی فەرەنسا لە پاڵەوانێتی یۆرۆی ٢٠٢٠ یارییان
ئەنجامدا و هەردوو هەڵبژاردە یەکسان بوون بە گۆڵێک، بەڵام هەڵبژاردەی تورکیا دوای
تۆمارکردنی گۆڵەکەیان سڵاوێکی سەربازیان کرد وەک پشتگیرییەک بۆ هێرشی سوپای تورکیا
بۆسەر ڕۆژئاوا.
لە یاری پێشوودا هەڵبژاردەی
تورکیا لە خولەکی ٩٠ دا گۆڵێکی لە ئەلبانیاکرد و یارییەکەی بردەوە، بەڵام سڵاو سەربازییەکەیان
لەکاتی ئاهەنگێڕانی گۆڵەکە فیفای هێنایە سەرخەت و لێکۆڵینەوە دەکات.
کەناڵی فرانس ٢٤ی فەرەنسی
بڵاویکردۆتەوە بە هۆی هێرشەکانی تورکیا بەرامبەر کوردانی رۆژاوای کوردستان، کۆمەڵێک
چالاکوان و سیاسەتمەدارانی وڵاتەکەیان داوایان کردووە یارییەکەی شەوی ڕابردوو هەڵبژاردەکەیان
بەرامبەر تورکیا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ هەڵبوەشێندرێتەوە، بەڵام یوێفا هیچ
کاردانەوەیەکی لەسەر ئەم بابەتە نەبووە و نایانەوێت وەرزش تێکەڵ بە سیاسەت بکەن.
بەپێی یاساکانی تۆپی
پێ نیشاندانی ئاماژەی سیاسی لە ناو یاریگاکاندا قەدەغەیە و سزای توندی هەیە، دوای
دووجار دووبارە کردنەوەی سڵاوە سەربازییەکەی یاریزانانی هەڵبژاردەی تورکیا، ڕەنگە
سزایەکی قورس چاوەڕێی هەڵبژاردەکە بکات.
2407 جار خوێندراوەتەوە