ڤیدیۆ... سوپای سوریا منبجی کۆنترۆڵکرد

01:46 - 15/10/2019
جیهان

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا سوپای حکومەتی سوریا تەواوەی منبجی کۆنترۆڵکردووە.

 

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاندم ئێستا تەواوی شاری منبج لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای سوریادایە و هاوکات میدیای سوریا لە پارچە ڤیدیۆیەکدا کۆنترۆڵکردنی ئەو شارەی راگەیاندووە.

 

کۆنترۆڵکردنی منبج لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، رایگەیاند، هێرشیان بۆسەر شاری منبج دەستپێکردووە و ئەرکی لە پێشینەیان کۆنترۆڵکردنی ئەو شارە دەبێت.

 

روونیشیکردەوە، لە منبجەوە تاوەکو سنوری عێراق ناوەستن و بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان.

 

هاوکات، میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردووەتەوە، لە ئێستادا گوندەکانی سنوری منبج لەلایەن تۆبخانەکانی تورکیاوە تۆپباران دەکرێت.

 

کۆنترۆڵکردنی شاری منبج لەلایەن سوپای سوریاوە دوای ئەوە دێت، هێزەکانی هەسەدە لە ژێر چاودێری رووسیا، لەگەڵ حکومەتی سوریا رێککەوتن و بڕیارە هێزەکانی سوریا لەسەرجەم ناوچە سنورییەکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاوببنەوە و پێش لە پێشڕەوییەکانی تورکیا بگرن.

2657 جار خوێندراوەتەوە