فەرەنسا بەم شێوازە پێشوازی لە تورکیا دەکات

KNN : Kurdish News Network
09:15 - 14/10/2019
جیهان
+
-

بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر ٩:٤٥ خولەک هەڵبژاردەی فەرەنسا لە خاکی خۆیدا میوانداری هەڵبژاردەی تورکیا بکات و سیاسی و چالاکانی فەرەنسا تێڕوانینی جیاوازیان هەیە بۆ پێشوازیکردنەکە.

 

هەڵبژاردەی تورکیا لەیاری پێشوویاندا لەگەڵ ئەلبانیا سڵاوێکی سەربازیان کرد وەک پشتگیرییەک بۆ هێرشی وڵاتەکەیان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، دوای ئەمە فیفا دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە بۆ سزادانی هەڵبژاردەکە.

لەگەڵ ئەوەشدا ژان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند وەک ناڕەزایەتییەک دژ بە لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆسەر" ڕۆژئاوای کوردستان" ئامادەی یارییەکە نابێت.

کەناڵی فرانس ٢٤ی فەرەنسی بڵاویکردۆتەوە بە هۆی هێرشەکانی تورکیا بەرامبەر کوردانی رۆژاوای کوردستان، کۆمەڵێک چالاکوان و سیاسەتمەدارانی وڵاتەکەیان داوایان کردووە یارییەکەی ئەمشەوی هەڵبژاردەکەیان بەرامبەر تورکیا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ هەڵبوەشێندرێتەوە، بەڵام یوێفا هیچ کاردانەوەیەکی لەسەر ئەم بابەتە نەبووە و نایانەوێت وەرزش تێکەڵ بە سیاسەت بکەن.

لە یاری پێشوودا هەڵبژاردەی تورکیا لە خولەکی ٩٠ دا گۆڵێکی لە ئەلبانیاکرد و یارییەکەی بردەوە، بەڵام سڵاو سەربازییەکەیان لەکاتی ئاهەنگێڕانی گۆڵەکە فیفای هێنایە سەرخەت و لێکۆڵینەوە دەکات.

27881 جار خوێندراوەتەوە