هەسەدە ژمارەی کوژرا و بریندارەکانی ئاشکراکرد

KNN : Kurdish News Network
10:01 - 09/10/2019
کوردستان
+
-

هێزەکانی سوریای دیموکرات ژمارەی شەهید و بریندارەکانی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، لەئەنجامی هێرشەکانی تورکیا هەشت کەس شەهید بوون.

 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەسەدە دەڵێت "لەئەنجامی هێرش و تۆپبارانەکانی تورکیا بۆسەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ٣ شەڕڤانی هەسەدە و پێنج هاوڵاتی سڤیل شەهیدبوون".

هاوکات ئەوەش ئاشکراکراوە کە بەهۆی بۆردوومانەکانەوە دەیان بریندار هەیە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ تورکیا بە بۆردوومان هێرشی سەر ڕۆژئاوای دەستپێکرد و بەهۆی بۆردوومانی ناوەندی شارەکانەوە لە قامشلو چەند کەسێک بەرکەوتن.

 

ئیوارەی ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر خۆرهەڵاتی فورات " رۆژئاوی کوردستان" دەستیپێکردووە.


ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا لە توویتێکدا رایگەیاند، سوپای توركیا‌ و سوپای میللی سوریا ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" ـیان له‌ دژی رێكخراوه‌كانی په‌كه‌كه‌/یه‌په‌گه‌ و داعش له‌ باكوری سووریا ده‌ستپێكردووە.


5920 جار خوێندراوەتەوە