لە نوێترین تویتیدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی
ئەمریکا دەڵێت، دەکرێت لە سوریا لە حاڵەتی کشانەوەدابن، بەڵام هەرگیز کوردیان
جێنەهێشتووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا ڕایگەیاند، "کوردەکان جەنگاوری نایابن و ئێمە ئەوانمان جێ
نەهێشتووە".
وتوشیەتی "هەر شەڕێکی ناپێویست لەلایەن
تورکیاوە ئابوورییەکەی وێران دەکات و دراوە ناجێگیرەکەی ئەوەنەی دیکە
دادەبەزێت".
هاوکات کاتژمێرێک پێش
ئێستا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، "زۆرکەس بیریان چووە کە تورکیا هاوبەشێکی
گرنگی بازرگانی ئەمریکایە، لە راستیدا ئەوان هاوبەشێکی راستەقینەن لە دروستکردنی
فرۆکەی ئێف- 35، کارکردن لەگەڵیان زۆر باش دەبێت و ئەوان هاوکارییان کردین رۆحی چەندین
کەس لە پارێزگای ئیدلیب بپارێزین".
1641 جار خوێندراوەتەوە