بۆ ئەمساڵی خوێندن بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی
پەروەردە فرۆشتنی چپس بە خوێندکاران قەدەغەکراوە، شارەزایەکی بواری خواردنیش ئەو
قەدەغەکردنە بۆ کاریگەری خراپی ئەو خواردنە بۆسەر منداڵان دەگێرێتەوە.
لەسەر ئەو رێنماییە لیژنەکانی قایمقامیەتی
شارەکانی هەرێم سەردانی خوێندنگەکان دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە نەفرۆشتنی چپس لە
خوێننگەکاندا.
شاره‌زایانی زانستی خۆراك دەڵێن، چپس له (زه‌یت، خوێ، موادی
پارێزه‌ر، تام وڕه‌نگ وبۆن و نیشاسته) پێكهاتووه، به‌شێوازێكی ناته‌ندرووست
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌رته‌ندروستی مرۆڤ به‌گشتی ومنداڵ
به‌تایبه‌تی دروستده‌كات و ده‌بێته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زوی خواردن، كه‌ئه‌مه‌ش
منداڵه‌كه له‌خۆراكی به‌سود و وه‌رگرتنی ڤیتامین و كانزا و پڕۆتین بێبه‌ش ده‌كات.
هەروەها به‌هۆی پله‌ی گه‌رمی و چه‌ند جارگه‌رم كردنی ئه‌و
زه‌یته‌ی له پێكهاته‌ی چپسدا به‌كارده‌هێنرێت (ئه‌ڵدیهایدوكیتۆن) دروستده‌بێت،
كه‌ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه وده‌بێـته‌هۆی دروست بوونی
نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی چه‌وری وزیادبوونی كۆلسترۆڵ له‌جه‌سته‌ی
مرۆڤدا، هه‌روه‌ها به‌هۆی هه‌بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر گه‌رمۆكه‌ی له‌چپسدا ده‌بێته
هۆی زیادبونی كێش به‌تایبه‌ت منداڵ.
شارەزایانی خۆراک هۆشداری دەدەن زۆری سوربونه‌وه‌ی
چبس له‌ناو ڕۆندا ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی مادده‌ی ئه‌كریلامید كه‌ماده‌یه‌كه له‌درووستكردنی پلاستیكدا به‌كاردێت، زیان به‌ته‌ندروستی
مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و به‌رگری له‌ش ناهێڵێت، به‌كارهێنانی تونی وترشی بۆ
تامداركردنی چبس ده‌بێته هۆی كلۆربوون وداخورانی ددانه‌كان و دروست بوونی حه‌ساسیه‌ت
وبرینداركردنی دیواری گه‌ده، هه‌روه‌ها ڕه‌نگ
وموادی پارێزه‌ر تێدایه، كه‌ماده‌ییه‌كی كیمیاییه ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌كاربهێنرێت
زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
هەروەها ڕێژه‌یه‌كی زۆر خوێ له‌دروستی كردنی چبسدا به‌كاردێت
كه‌ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی
خوێن و زیان به گورچیله‌كانی منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی فرۆشتنی چبسی به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه
له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌ئه‌هلی
وحكومیه‌وه قه‌ده‌غه كردووه.
2429 جار خوێندراوەتەوە