هەندێکجار کاتێک نان دەخۆیت و تێردەبیت هەست بە
هەڵئاوسانی سک دەکەیت، کە زۆرجار دەبێتە هۆی غازاتێکی زۆر و قەبز بوون، پزیشکان
ئاماژە بەوەدەکەن، هەڵئاوسانی سک بەبەردەوامی پاش
نانخواردن، ئاماژەیە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە.
دکتۆرە سارە جارڤس لە بەریتانیا دەڵێت، ئەگەر بەردەوام
پاش نان خواردن سکت هەڵئاوسێت، دەبێت دەستبەجێ سەردانی پزیشکی تایبەت بکرێت، چونکە
نیشانەی پێشوەختە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە.
دکتۆرە سارە باس لەوەش دەکات لەگەڵ هەڵئاوسانی سک تەنها ئاماژە نیە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە، بەڵکو تێکچونی باری تەندروستی
و گێژبوون و ئازار لە گەدە و سک و سنگدا هۆکاری دیکەن.
رێنمایش دەدات لەوەی هەرکەسێک ئەم نیشانانەی تێدا
بوو بە بەردەوامی، دەبێت سەردانی پزیشک بکات.
4825 جار خوێندراوەتەوە