حکومەتی بەریتانیا، فەیسبوک
و واتسئاپ ناچاردەکات لە کاتی رووداوی تیرۆریستی و دەستدرێژی سێکسی، نامە و پەیامە
تایبەتەکانی تۆمەتباران ئاشکرا بکات.
بە مەبەستی ناچارکردنی
فەیسبوک و واتسئاپ بۆ ئاسانکردنی دۆزینەوەی تۆمەتباران، مانگی داهاتوو، پریتی پتێڵ
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رێککەوتنێک واژۆ دەکات
و کۆمپانیای فەیسبوک ناچار دەکەن ئەو گفتوگۆ تایبەتانەی هەیە رادەستیان بکات.
بەپێی رێککەوتنەکە، لە
کاتی کردەوەی تیرۆریستی و دەستدرێژی سێکسی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و
واتسئەپ، کۆمپانیای فەیسبوک ناچار دەکرێت زانیارییە تایبەتەکان ئاشکرا بکات.
پریتی پتێڵ لەگەڵ بەرپرسی
دژەتیرۆر لە لەندەن دەڵێن، ئامانج لەم رێککەتنە، سود وەرگرتنە بۆ ئاسانکردنی دۆزینەوەی
تۆمەباران و کەمبونەوەی تاوان و سەلامەتی هاوڵاتییان.
بەپێی بڵاوبوونەوەی
راپۆرتێکی ناوخۆیی بەریتانیا، تۆمەتباران تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەکاردێنن بۆ ئەنجامدانی
کاری تیرۆرستی یاخود دەستدرێژی سێکسی یان دزیکردن و هەر کردەوەیەکی دیکەی نایاسایی.
پاش رێککەوتنەکە، هێزە
ئەمنییەکان دەتوانن لەرێگەی نامەکانی فەیسبوک و واتسئاپی تۆمەتبار، کارو چالاکییەکانی
خۆیان بۆ دۆزینەوەو بەدواداچوون ئاسانتر بێت.
2419 جار خوێندراوەتەوە