لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز، هەنار خواستێکی زۆری لەسەر دەبێت و لەگەڵ بارینی باراندا، تام و چێژ و رەنگی جوانی تایبەت بە خۆی دەبێت.
هەنار بەهۆی ماددەی "پۆلیفینۆل" و ماددەی دژە ئۆکسان تێدایه، چەندین سودی بۆ تەندروسی هەیە، لەوانە مرۆڤ لە شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان و کۆلیستڕۆڵ دەپارێزێت و به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات.
هه‌ر هه‌نارێك 230 پله گه‌رمۆكه‌ی تێدایه، 20%ی پۆتاسیۆم و 50% ڤیتامین "C" بۆ لەشی مرۆڤ دابین ده‌كات.
لەهەرێمی کوردستانیش لەم مانگە بەدواوە رنینەوەی هەنار دەستپێدەکات و هاوڵاتییان گرنگی زۆر بە خواردنی دەدەن.
2051 جار خوێندراوەتەوە