راهێنەری بەرشەلۆنە باس لە پێکانەکەی مێسی دەکات

KNN : Kurdish News Network
09:30 - 25/09/2019
وەرزش
+
-

راهێنەری بەرشەلۆنە باس لە پێکانی مێسی دەکات و رایگەیاند، پێکانەکەی مێسی قورس نییە و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات.

دوای ئەوەی بەرشەلۆنە لە گەڕی شەشەمی یارییەکانی خولی ئیسپانیدا، بردنەوەیەکی گرنگی بە ئەنجامی دوو بە یەک لە ڤیاڕیال بردەوە، بەڵام هاندەرانی یانە کەتەلۆنییەکە بەهۆی پێکانی مێسییەوە بە دڵتەنگی یاریگایان بەجێهێشت.

رۆژنامەی AS ئیسپانی لە زاری ئەرنەستۆ ڤالڤێردەی راهێنەری بەرشەلۆنە باس لە چۆنێتی پێکانەکەی مێسی دەکات و دەڵێت "میسی ئازاری ماسولکەکانی هەبووە و هەندێک پشکنینی بۆ ئەنجامدەدەرێت، پێکانەکەی قورس نیە و پێویست بە قەلەقی هەوادارانی ناکات".

لە یارییەکەی شەوی رابردووی بەرشەلۆنە و ڤیاڕیاڵدا مێسی، بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی لە تایمی دووەم بەردەوام بێت و دوای چوونەدەرەوەی، هاندەرانی بەرشەلۆنەی توشی دڵەڕاوکێ کرد.

1799 جار خوێندراوەتەوە