زیانێکی نوێی خواردنی پاراسیتامۆڵ ئاشکراکرا

12:59 - 21/09/2019
تەندروستی

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، خواردنی پاراسیتامۆڵ لە قۆناغی دووگیاندا، گرفت کە رەفتاری منداڵدا دروست دەکات.

لە بابەتێکی تەندروستیدا ماڵپەڕی EurekAler بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە ١٤ هەزار منداڵ بەشدارییان تێداکردووە کە لە %٤٣ی دایکیان بۆ مەبەستی کەمکردنەوەی ئازارەکانیان دەرمانی پاراسیتامۆڵیان لە قۆناغی نۆ مانگیدا خواردووە.

دواتر توێژەران شیکارییان بۆ تێکڕایی زیرەکی و ئاستی گەشەی مێشکی ئەو منداڵانەکردووە پێش چوونە خوێندنگە، لەگەڵ ڕەفتار و میزاجیان.

لە توێژینەوەکدا دەرکەوتووە، دەرمانی ئازارشکێن پەیوەندیی بە مەترسی گەشەی چالاکی مێشکییەوە هەیە، هۆشیاری منداڵ لە تەمەنی بچوکیدا کەمدەکاتەوە، دەریش کەوتووە منداڵی نێر زیاتر دەکەونە ژێر کاریگەریی ئەو جۆرە دەرمانانە بە بەراورد بە منداڵی مێ.

توێژەران ئامۆژگاری ئافرەتانی دوگیان دەکەن، ئاگاداری خواردنی ئەو دەرمانانە بن کە ماددەی پاراسیتامۆڵی تێدایە، بۆ بەدوربوون لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی.

5772 جار خوێندراوەتەوە