ئەو نیشانانەی دەریدەخەن گورچیلەکانت کێشەیان هەیە

KNN : Kurdish News Network
10:07 - 21/09/2019
تەندروستی
+
-

کۆمەڵێک نیشانە دەریدەخەن کە گورچیلەکانت کێشەیان هەیە و بە باشی کارناکەن و پێویستیان بە چارەسەرکردن هەیە.

لە بابەتێکی تەندورستیدا ماڵپەڕی عەرەبییە گرنگترین نیشانەکانی بوونی کێشەی گورچیلەی بڵاوکردووەتەوە.

نیشانەکان:

-هەستکردن بە سەرئێشە و لاوازیی جەستەیی بەگشتیی.

-هەناسە تەنگیی بەتایبەت پاش جوڵەیەکی کەم.

- بۆنی ناخۆشی دەم و تامی دەم کانزایی دەبێت.

- وشكبوونی پێست و تووشبوون بە خورانی پێست، بەهۆی مانەوەی مەددە ژەهر و زیانبەخشەکان لە خوێندا.

- کێشەی کەمخەوی  و تێكچوونی شێوازی خەوتن بەهۆی کۆبوونەوەی ماددە ژەهرییەکان لە جەستەدا و دەرنەچوونیان.

12422 جار خوێندراوەتەوە