محەمەدی حاجی مەحمود لەسەر پرسی ڕێگریکردن لە مەحمود سەنگاوی بۆچوونی چییە؟

KNN : Kurdish News Network
08:42 - 19/09/2019
کوردستان
+
-

سکرتێری حزبی سۆسیالیستی کوردستان لەبارەی رێگریکردن لە ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ هەولێر دەلیت، ئەم پرسە خزمەت بە هیچ لایەنێک ناکات و زیانە بۆ خەڵکی هەرێم.

 

محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیستی کوردستان لە درێژەی هەواڵەکانی کاتژمێر هەشتی KNNدا ڕایگەیاند "خەمی میلەتێک گەورەترە لەوەی بچووکبکرێتەوە لە ڕێگریکردن لە کەسێک یان بەرپرسێک".

 

وتیشی "خەڵکی کوردستان چاوەروانی گەورەتریان لە یەکێتی و پارتی هەیە و تێکچوونی پەیوەندی یەکێتی و پارتی کاریگەری لەسەر خەڵکی دەبێت".

 

ئاماژەی بەوەشکرد "پارتی و یەکیتی دەبێت لە هەموو لایەنەکان زیاتر پەیوەندیان باش بێت و خۆشیان ئەم راستیانە دەزانن".

ئەوە لەکاتێکدایە وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێگری لە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کراوە سەردانی هەولێر بکات.

 

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "ڕێگا نەدراوە مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بچێتە هەولێر".
روونیشیکردەوە، "نابێت هەولێر قورخ بكرێت و ڕێگری لە هیچ كەس بكرێت".

رێگریکردن لە چوونی مەحمود سەنگاوی لە کاتێکدایە، بڕیاربوو ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری هەولێر کۆببێتەوە و لە کاتی گەشتی ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە بازگەی سماقوڵی ریگەی پێنەدراوە و گەڕێنراوەتەوە.

32033 جار خوێندراوەتەوە