بەگوێرەی هەواڵیکی میدیاکانی نەرویج، راوچییەکی ئەو وڵاتە لە کاتی راوکردندا بە رێکەوت ماسییەکی نامۆ دەبینێت و ڕاوی دەکات، لەبەر نامۆی شێوەکەی بە ماسی "دایناسور" ناوبانگی دەرکردووە.
رۆژنامەی فۆکس نیوز ئوسکار بڵاویکردۆتەوە، ئۆسکار
لونداڵی راوچی چووەتە کەناراوەکانی دورگەی ئەندویا لە نەرویخ ، بۆ ئەوەی راوی ماسی
بکات، بەڵام لەناکاو توشی شۆک بووە و ماسییەکی شێوە ترسناکی ڕاوکردووە.
ئۆسکار لونداڵ بە رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی راگەیاندووە، بۆ راوکردن 8 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی
دەریا دوورکەوتەوە و چوار قولاپی پێبوو، لەناکاو شتێکی گەورە لەناو ئاوەکە دەبینێت
و دەستبەجێ خۆی هەڵدەداتە ناوی و بە 30
خولەک ماسی" دەینەسور" دەگرێت.
روونیشیکردەوە، کاتێک بردویەتییەوە ماڵەوەو
خواردویەتی، تامی خۆشبووەو پێشتر ماسی لەو
شێوەی نەدیووە.
1834 جار خوێندراوەتەوە