دیاردەی لەشفرۆشی و دەرۆزەکردن لە ترافیک و شوێنە گشتییەکان چۆن چارەسەر دەکرێت؟

07:40 - 16/09/2019
کوردستان

لە شارەکانی هەرێم دیاردەی دەرۆزەکردن و لەشفرۆشی لە ترافیک و شوێنە گشتییەکاندا دەبیندرێت و بە بڕوای ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش ئەو باتە زیاتر پەیوەستە بە بونی ئاوارەیەکی زۆر لە شارەکاندا.

 

بەرزان شێخ محەمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە بەرنامەی دیداری ئەمڕۆی کەناڵی KNN دا ڕایگەیاند "بەهۆی نا سەقامگیری ئابووری و ئاسایشی وڵاتانی دەوروبەرمانەوە، ئاوارەیەکی زۆر لەناو شاری سلێمانی هەیە و ئەوە هۆکاری زیادبوونی لەشفرۆشی و دەرۆزەکردنە"

 

ئاماژە بەوەشدەکات " تا ئێستا لە هەرێم یاسایەک نییە بۆ ڕێگریکردن لە لەشفرۆشی و ئەو بۆشاییە یاساییە بووتە هۆی ئەوەی دەستیان کراوەبێت بۆ ئەم پرسە، لەگەڵ ئەوەش کاتێک حکومەت ناتوانێت ژیانی کەسێک دابین بکات، ناشتوانین پێی بلێن کە ئەو کارە بەخۆی و منداڵەکانی نەکات".

 

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پێی وایە، بوونی لەشفرۆشی بەو حاڵەتەی کە هەیە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان نییە و ناتوانرێت لە ڕووی تەندرووستییەوە کۆنترۆڵبکرێن.

 

بەرزان شێخ محەمەد، پێی وایە پرسی لەشفرۆشی و دەرۆزەکردن دەبێت لە ڕێگای پەرلەمانەوە چارەسەربکرێت، چونکە بەهۆی نەبوونی یاساوە ئەو کەسانە دەستگیردەکرێن و ئازاد دەکرێنەوە.

 

بۆ بیبنی تەواوی بەرنامەكە كلیك لێرە بكە

4906 جار خوێندراوەتەوە