ڤیدیۆ...لەپەخشی راستەوخۆدا رۆناڵدۆ دەگری

03:17 - 16/09/2019
وەرزش

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی یوڤانتوس ئیتاڵی لەمیانی چاوپێکەوتنی بەرنامەیکی تەلەفزیۆندا بە قوڵی دەست دەکات بە گریان.

لە بەرنامەی راستەوخۆی" Good morning Britain" کە رۆژنامەنووس پێرس مۆرگان پێشکەشی دەکات، کریستیانۆ رۆناڵدۆ میوان دەبێت و تێیدا دەست دەکات بە گریان.

 

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، لەبەرنامەکەدا گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاونەکراوەی باوکی نمایشدەکرێت، بەمەش رۆناڵدۆ دەست دەکات بەگریان و دەڵێت پێشتر ئەمەی نەدیوەو بیری باوکی دەکات.

 

لە میانی بەرنامەکە رۆناڵدۆ دوای سڕینی فرمێسکەکانی دەڵێت " ئەم ڤیدیۆم پێشتر نەدیوەو وای بۆچووم  چاوپێکەوتنەکەم پڕ بێت لە خەندەو پێکەنین، دەبێت کۆپییەکی ئەم ڤیدیۆم هەبێت بۆ ئەوەی نیشانی منداڵەکانم و خێزانەکەم بدەم و کاتێک باوکم گیانی لەدەستداوە تەمەنم 20 ساڵان بووە"

بەگوێرەی زانیاری میدیا جیهانییەکان، باوکی رۆناڵدۆ ئالودەی خواردنەوەی مادە کحولییەکان بوەو بەهۆی نەخۆشی جگەرەوە لەساڵی 2005 گیانی لەدەستداوە، لەکاتێکدا رۆناڵدۆ تەمەنی 20 ساڵان بووە.

 

کریستیانۆ رۆناڵدۆی لە ئێستادا تەمەنی 34 ساڵە و هاوسەرەکەی ناوی جۆرجینا رۆدریگێز و خاوەنی چوار منداڵە.

3581 جار خوێندراوەتەوە