سبەی موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

12:58 - 14/09/2019
ئابوری

بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، سبەی یەکشەممە ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٩ موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

 وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، سبەی یەکشەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت و دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بەردەوامی دەبێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.

12455 جار خوێندراوەتەوە