ئەمڕۆ دادگاییكردنی بكوژانی تاریقی بەقاڵ بەڕێوەدەچێت

KNN : Kurdish News Network
09:38 - 12/09/2019
کوردستان
+
-

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بۆ جاری دووەم دادگاییكردنی بكوژانی تاریقی بەقاڵ لە دادگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

 
پەیامنێری KNN لە زاری دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەرسێ تۆمەتباری دۆسیەی كوشتنی تاریقی بەقاڵ راپێچی دادگا دەكرێن و بۆ جاری دووەم, دادگاییكردنی بكوژانی تاریقی بەقاڵ لە دادگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

 

وتیشی: كەسوكاری تاریقی بەقاڵ ئامادەی دانیشتنەكەی دادگا، دەبن.

 

ڕۆژی 27 ی مانگی ڕابردوو, یەكەم دانیشتنی دادگا بۆ دادگاییكردنی بكوژانی تاریقی بەقاڵ دەستیپێكرد و دایك و خاڵی تاریقی بەقاڵ وتەیان لێ وەرگیرا, بەڵام بەهۆی ئاڵۆزییەوە دانیشتنەكە بۆ ئەمڕۆ دواخراو كەسوكاری تاریقی بەقاڵیش داوادەكەن سزای لەسێدارەدان بۆ بكوژانی كوڕەكەیان دەربكرێت.

 

رۆژی ٧ی نیسانی ٢٠١٩، ئاسایشی سلێمانی، دەسگیركردنی گروپێكی مەترسیداری كوشتن‌ و دزیكردنیان ئاشكرا كرد كە چەندین تاوانیان ئەنجامداوە لە دزین ‌و فڕاندن‌ و كوشتنی هاوڵاتییان و چیرۆکی کوشتنی کەسێک بە ناوی تاریقی بەقاڵ لەلایەن ئەو گروپەوە زۆرترین کاردانەوەی لێکەوتەوە.

4269 جار خوێندراوەتەوە