ڤیدیۆ... دادگا لەبارەی دەستدرێژی نەیمار بۆسەر ژنە مۆدێلێک بڕیاریدا

KNN : Kurdish News Network
10:29 - 11/09/2019
وەرزش
+
-


دوای ئەوەی مانگی رابردوو ژنێکی بەرازیلی نەیماری یارزانی هاووڵاتی تۆمەتبارکرد بە دەستدرێژی سێکسی دادگا بڕیاردا کە نەیمار ئەوکارەی نەکردووە و ئەو ژنە ویستویەتی دادگا بەکاربهێنێت.

ناجیلا تەریندادە ئەو خانمە مۆدێلە بەرازیلیەیە کە لە دادگا داوای لەسەر نەیمار داسیلڤا ی یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی پاریس سانجەرمان تۆمارکرد بەوەی ئەو یاریزانە دەستدرێژی کردووەتە سەر لە هۆتێلێک لە پاریس.

پێشتر نەیمار ئەو تۆمەتەی ڕەتکردبوویەوە و ڕایگەیاندبوو کە ئەوە تەنها تۆمەتێکی مەبەستدارە.

کازمۆ ئارخۆ، پاریزەری خانمە مۆدێلەکەیە و ڕایگەیاندووە پۆلیس لەسەر کەیسەکە کەوتووتە هەڵە و کردنەوەی ئەم کەیسەش پەیوەندی بە کێشانەوەی پارەوە نییە لە یاریزانە بەرازیلیەکە.

پێشتر یاریزانە بەرازیلەکە ڤیدیۆ و وێنەی لەبارەی پەیوەندی خۆی بە کچە مۆدێلەکەوە بلاوکردبوویەوە وەک بەڵگەیەک کە ئەو هیچ دەستدرێژییەکی نەکردووە.

نەیمار ئەوەی نەشاردووەتەوە کە لەگەڵ کچە مۆدێلەکە لە ئینتەرنێت یەکتریان ناسیووە و پارەی سەفەری بۆداوە تا بچێتە فەرەنسا و چەند شەوێک پێکەوەبن.

8829 جار خوێندراوەتەوە