میکی لین بۆ ئەوەی ببێت بە بەهێزترین پیاوی جیهان، هەفتانە پێنج رۆژ ڕاهێنان دەکات و لە هەفتەیەکدا 7 مریشك و 6 ژەم پیتزا بە سیستمێکی رێکخراو دەخوات. میکی چەندین جار بەشداری پێشبڕکێکانی ناوخۆیی و نێوەدەوڵتی کردوە، سەرەڕای 9 ساڵ هەوڵ و تێکۆشان، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەشتوە بەو ئامانجەی کە دەیەوێت ببێتە "بە بەهێزترین پیاو لە جیهاندا" . میکی چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێرێتەوە دەڵێت، لەو کاتەی کە خوێندکار دەبێت دەستدەکات بە راهێنانی وەرزشی و یاری ئاسن، لەمەوە بۆی دەردەکەوێت کە گرنگی بەهەندێک جۆری وەرزشی وەک تۆپی پێ نادات، بەڵکو گرنگی بە پاسکیل لێخوڕین دەدات و بە دەیان میلی دەبڕی تاوەکو بگات بە هۆڵی راهێنانی وەرزشی. میکی دەڵێت، هەموو ساڵێک تەماشای پێشبڕکێکانی هەڵبژاردنی "بەهێزترین پیاوی لەهەموو جیهاندا" کردووە، بەمەش ئارەزووی لادروستبوە کە ئەویش بەهەمان شێوەی بتوانێت بەشداری ئەو پیشبڕکێیە بکات. لەگەڵ ئەمەشدا کوڕە مامەکەی هاوکارێکی دیکەی بوو بۆ چوونە ناو دنیای پێشبڕکێکە لە وارویکشیر . پاش بەردەوامبوونی میکی لەوەرزشکردن و یاری ئاسن، تواناکانی خۆی بۆ دەرکەوت کە دەتوانێت ئاسنی زۆر قورس بەرزکاتەوە. بۆیە سێ ساڵ پێش ئێستا بڕیاریدا کە بجێتە قۆناغێکی نوێ و خۆی ئامادەبکات، ئەویش بە گرتنی کێڵگەیەک بە کرێ کە زۆر دوور نیە لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەی، پاشان هێنانی هەموو ئەو ئامێرانەی کە پێویستن بۆ وەرزشکردن و یاری ئاسن. هۆڵەکەی ناودەنێت هۆڵی راهێنانی "گۆرێلا"، لەبەر ئەوەی دەستەکانی میکی هاوشێوەی دەستەکانی گۆرێلا گەورەن. هۆڵەکە تایبەت بە راهێنانی میکی خۆی، هەروەها باوەڕی بەتواناکانی خۆی هەیە و قەلەق نیە لە کەوتنی ئامێرە گەورەکان بەدەستی، وەک ئەوەی لە هۆڵی گشتی روودەدات. لە رکابەری بەهێزترین پیاو لە جیهاندا دەبێت 5 بەردی جۆری ئەتڵەس بۆ شوێنێکی بەرز بەرزکاتەوە کە کێشیان لە نێوان 60 بۆ 200 کیلۆ گرامە، ئەمەش دوا قۆناغی بردنەوەی نازناوەکەیە لە پێشبڕکێی "بەهێزترین پیاو لە جیهاندا". خانمێکی هاوڕێی میکی بە ناوی لین هاوکاری تەواوی دەکات، هەروەها بەڕێوەبەری بەڕێوەچوونی کاروبارەکانیەتی، لەکاتێکدا چارەسەری سروشتیش دەکات . لەم وێنەیەدا لین چارەسەری یەکێک لە پەنجکانی میکی دەکات. نینا یەکێکە لەو خانمە بەهێزانەی کە بەشداری پیشبڕکێی بەهێزترین ژن کردوەو براوەش بوە. میکی رۆژانە گۆشتی سورو وشککراو لەگەڵ نان و سەوزەمەنی و شیر و شۆفان و پەتاتەی سورەکراو دەخوات. میکی لەگەڵ ئەوەی خاوەن بە شوێنی تایبەت خۆیەتی بۆ ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی، سەردانی دوو هۆڵی وەرزشکردنی دیکە دەکات و دەشڵێت سەرباری ئەوەی رکابەری یەکترین بەڵام لەهەمان کاتدا هاوکاری یەکتری دەکەین. میکی گرنگی دەدات بەوە چۆنێتی خاوەبوونەوەی ماسولککەکانی وەک لەم وێنەدا دەرکەوتوە. هەندێک کات میکی رووبەروی برینداربوون و ئازار دەبێتەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پارێزگاری لەخۆی دەکات و داوای چارەسەری سروشتی لە لینی هاوڕێی دەکات. میکی بەشداری پێشبڕکێی بەهێترین پیاوی کرد لە ویلایەتی یوتای ئەمریکا و 362 کیلۆگرام بەرزکردەوە، نزیکبوو لەوەی بگات بەپلەی سێهەم بەڵام بەهۆئ یەوەئ نیو خاڵی کەم بوو نەیتوانی ببێتە براوە، لە ئێستادا میکی دوبارە خۆی ئامادەدەکاتەوە بۆ پێشبڕکێی بەهێزترین پیاو لە جیهاندا کە لە 15 ئم مانگدەدا بەرێوەدەچێت.