لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقیامیهتی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ ئاشكرایكرد، توانیویانه شه‌ش نۆڕینگه‌ی پزیشكی دابخه‌ن كه پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه.
لیژنه‌كه پێكهاتوه له (لێژنەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەلێر و بەشی پۆلیسی شارەوانی) و رۆژانه چاودێری شوێنه گشتی و خواردنگه و ده‌رمانخانه و نۆڕینگه و شوێنه خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌كه‌ن.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه:
“شەش نۆرینگەی پزیشکی داخران بەهۆی پابەندنەبوون بەڕێنماییەکانی تەندروستی
لێژنەی باڵای بەدواداچوونی دەرمان کە پێکھاتون له سەرۆکایەتی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەلێر و بەشی پۆلیسی شارەوانی، له هەڵمەتی ئەمڕۆدا لەهەولێر شەش نۆڕینگەی پزیشکی داخران.
هۆکاری داخستنی ئەم شوێنانەش بۆئەوە دەگەڕێتەوه پابەند نەبوونە بەڕێنماییەکانی تەندروستی.
ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر لەبەرامبەر سەرپێچیکاران، هەرەوەها هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە ئەم لێژنەیە بەردەوام دەبێت لەپێناو بەرژەوەندی گشتی وپاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان.
ڕاگه‌یاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هه‌ولێر”
1362 جار خوێندراوەتەوە