ئێستا سیستمی زانکۆلاین کارایە

KNN : Kurdish News Network
08:12 - 10/09/2019
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ  سیستمی زانكۆ لاین بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكان كارا كرا و نزیكەی نیوەی دەرچوانی 12ی ئامادەیی لە پەیمانگاو زانكۆ حكومییەكان وەردەگیرێن.

سیستمی زانكۆ لاین بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكان كارا كرا، لەمساڵیشدا كەمتر لە نیوەی دەرچوانی 12ی ئامادەیی لە پەیمانگاو زانكۆ حكومییەكان وەردەگیرێن.
 
خەتاب ئەحمەد, بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن‌و پلاندانان بە وەكالەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی, لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە كاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئەیلولەوە سیستمی زانكۆ لاین بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە پەیمانگا‌و زانكۆ حكومییەكانی هەرێم كارا كراوە، بڕیارە تا كاتژمێر 12ی شەوی 20ی ئەیلول كارا بێت.

وتیشی: خوێندكاران دەتوانن لە ئێستاوە بە ڕێگەی ئۆنلاین فۆڕمەكانیان پڕ بكەنەوە و لەمساڵیشدا بە هەر دوو بەشی زانستی و وێژەییەوە 51 هەزار و 933 خوێندكاری 12ی ئامادەیی لە تاقیكردنەوەكان دەرچوون, بەڵام تەنها 24 هەزار و 784 خوێندكار, واتە كەمتر لە نیوەی ئەو خوێندكارانە لە خوێندنی گشتیی زانكۆ و پەیمانگاكانی كوردستان وەردەگیرێن و ئەوانەی تر بە سیستمی پارالێڵ و خوێندنی ئێواران و خوێندنی تایبەت وەردەگیرێن.

 

لەم لینکەوە دەتوانن فۆڕمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە

 

3179 جار خوێندراوەتەوە