ads top

ئەو کارانەی زیان بە ددانەکانت دەگەیەنن

03:17 - 08/09/2019
تەندروستی

ددان یەکێکە لە بەهێزترین بەشەکانی جەستەی مرۆڤ بەڵام چەند شتێک دەتوانێت زیانی پێبگەیەنێت ئێمە کۆمەڵێک هەنگاوتان بۆ ڕووندەکەینەوە کە زیان بە ددانەکانتان دەگەیەنێت.

سەرنج خستنەسەر ئەو خواردنەوانەی ڕەنگیان تۆخە:
خواردنەوەی قاوە و چا و نیسکافە و شەرابی سور و و هەندێک جۆری دیکەی خواردنەوە ڕەنگ تۆخەکان کاردەکاتە سەر گۆڕانی ڕەنگی ددانەکان و دەبێتە هۆی زەردبوونیان نابێت زۆر بخورێنەوە یانیش دەبێت دوای خواردنەوەیان ددانەکان بشۆردرێن.

 

شتنی ددانەکانت بە هەڵە یان زوو زوو:
دەبێت بزانرێت ددانەکان بە چی جۆرە فڵچەیەک دەشۆردرێن و سەرنج بخرێتە سەر هەڵبژاردنیان، چونکە بە پێی جۆری ددانەکان و شێوازی وەستانی ددانەکان جۆری فڵچەش کاریگەری دەبێت و هەندێکات لەوانەیە ئازاری پوکەکان بدەن و ببنە هۆی کلۆر بوونی ددانەکان و زوزو فڵچەکانمان بگۆڕین، لەکاتی شتنیشدا بۆ سەرەوە و خوارەوە فڵچەکە بەکاربهێنین  ، بەهەمان شێوە زۆر زوزو شتنی ددانەکان لە ڕۆژێکدا کاریگەری خراپ جێدەهێڵێت . هەروەها ڕاستەوخۆ دوای نانخواردن ددان شتن کارێکی هەڵەیە .

 

بەکارهێنانی ددانەکانت وەکو ئامێر:
ددانەکان پارێزگاریەکی زۆر دەکەن لە خزمەتکردنی تەمەن و درێژکردنەوەی بۆیە هیچکات بۆ کارێک کە ئەرکی ددانەکان نییە نابێت بەکاربهێنرێن، لەبەر ئەوەی دەماری ددانەکان لەناو گۆشتی پوکەکان دایە گەر عەزێتی لە ڕادەبەدەر بدرێن دەبێتە هۆی برینداربوونی دەماری ددانەکانمان و زوو هەڵوەرین یان شکاندنیان .
بەکارهێنانی هەڵەی ددانەکان.

گەستنی نینۆکەکان بە ددان کارێکی هەڵەیە و ڕەنگە ببێتە هۆی پیسبوونیان چونکە نینۆک هەڵگری میکرۆبە و هەندێک کاتیش دەبێتە هۆی برینداربوونی پوک ، یاخود بەکارهێنانی نوکی قەڵەم لە نێوان ددانەکان کاتێک خوی پێوە دەگیرێت کارێکی ئێجگار هەڵەیە و ڕەنگە نوکی پێنوسەکە لەنێوان ددانەکان بشکێت و کاردانەوەی خراپی هەبێت.

پاککردنەوەی نێوان ددانەکان بە هەڵە:
پاککردنەوەی نێوان ددانەکان دوای نانخوارد کارێکی باشە و دەبێتە هۆی لابردنی ماددە بەجێماوەکان بەڵام دەبێت زۆر بە زەخت ئەم کارە نەکرێت. یاخود هەندێک کەس بۆ ئەم مەبەستە بنێشت بەکاردێنن بەڵام دەبێت بنێشتەکە هەڵگری شەکر یان ماددەی دژە ئێسک نەبێت چونکە ئەمە زەرەرەکەی زۆر زیاترە و ددانەکان دەپوکێنێتەوە

خواردنی ژەمی بچوک لەنێوان ژەمەکاندا:
لەدوای ژەمی سەرەکی خواردنی پارچەیەک شیرینی یارمەتی زوو هەرسکردنی گەددە دەدات بەڵام دەبێت بەجۆرێک نەبێت کە جیڕیان تێدابێت و ناچارمان بکات بە زەخت گازیان لێبگرین چونکە ددانەکان وێران دەکات.

سپی کردنەوەی ددانەکان بە شێوازێکی هەڵە یاخود بەردەوام:
جۆری ددانەکان لە کەسێک بۆ کەسێک دەگۆڕێت و پێکهاتەی ددانی زۆرکەس زەردە و پێویست ناکات بۆ مەبەستی سپیکردنەوەی لە ساڵێکدا چەندجارێک دووبارە بکرێنەوە تاکو مینای ددانەکان نەڕۆن و نەبنە هۆی زوو لەناوچونیان. هەروەها پێویستە بۆ ئەم مەبەستە سەردانی دکتۆری تایبەت بە ددان بکرێت و بەپێی ڕێنمایی پزیشک، نابێت لەخۆوە هیچ ماددەیەک بەکاربهێنرێت .

818 جار خوێندراوەتەوە