جوانترین وێنەکانی هەفتە بڵاوکرانەوە

KNN : Kurdish News Network
09:40 - 08/09/2019
هەمەڕەنگ
+
-

ماڵپەڕی BBC کۆمەڵێک وێنەی ناوازەری هەفتەی بڵاوکردەوە، کە هەریەکەیان گوزارشت لە دۆخی کەسەکە یاخود شوێنەکە دەکات و جوانی تایبەت بەخۆی هەیە.

 

ئسکۆتلەندا...بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەم وێنەدا لە کێڵگەیەک گایەک رادەکێشێت.

یەمەن...کۆمەڵێک منداڵ دەگەڕێنەوە بۆ خوێندن، لەکاتێکدا خوێندنگاکەیان ساڵی پێشوو بەهۆی شەڕی نێوان سوپای هاوپەیمانی بەسەرکردایەتی سعودییە لەگەڵ حوسییەکان وێرانبوە.

بەنگلادیش...دیمەنی چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی لەڕێگای پێوەدانی مێشوولەوە توشی جۆرە ڤایرۆسێک بوون کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش.

جایکوب ریس موگ سەرۆکی زۆرینە لە ئەنجومەنی گشتی لە دانیشتنێکدا کە گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، خەوی لێکەوتوە.

نیکۆلا ستیرجن سەرۆکی حکومەتی ناوخۆیی لە ئسکۆتلەندا قژی دەیڤید تورن جێگری پەرلەمانی ئەورپا دەبڕێت وەک پشتگیرییەک بۆ توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە.

رۆما... دیمەنی سەرنجڕاکێشی هەورەبروسکە.

باشوری ئەفریقا...فرۆشیاران گردبوونەوە و بۆ بڵاوەپێکردنی پۆلیس گازی فرمێسک دەڕێژێت.

دیمەنی زریانەکەی دوریان لە باهامانس، حکومەتیش پێشبینی دەکات ژمارەی قوربانیان زۆرە.

لیو فاراداکار سەرۆک وەزیرانی ئێرلەندا چاوی بە مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەکەوێت گفتوگۆدەکەن لەبارەی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

لەندەن...کەشتی لێبوردن لە رووباری تایمز دەسوڕێتەوەو بە کارێکی هونەری گوزارشت لە کلتوری وڵاتانی جیهان دەکات.

2243 جار خوێندراوەتەوە