سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان مه‌رسومی‌ جێگره‌كانی‌ ئیمزا ده‌كات

KNN : Kurdish News Network
09:42 - 07/09/2019
کوردستان


بڕیاره‌ سبه‌ینێ، نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، مه‌رسومی جێگرانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، ئیمزا بكات كه‌ له‌سه‌ر پشكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستانن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم، ئه‌وه‌ی‌ بۆ KNNی پشتڕاست كرده‌وه‌ كه‌ كۆتایی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوو، نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ به‌سه‌ردانێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات بوو، گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ یه‌كشه‌ممه‌، بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كارو یه‌كه‌م كاری‌ دوای‌ ده‌ستبه‌كاربونه‌وه‌ی‌، ئیمزاكردنی‌ مه‌رسومی‌ جێگرانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم بێت كه‌ له‌سه‌ر پشكی‌ گۆڕان‌و یه‌كێتین.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتی‌: هه‌ردوو مه‌رسومه‌كه‌، ئاماده‌كراون‌و ته‌نها ئیمزای‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان ماوه‌‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، دوای‌ ئه‌وه‌، هه‌ردوو جێگره‌كه‌، بانگهێشتی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم ده‌كرێن‌و له‌وێ به‌ئاماده‌بونی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، سوێند ده‌خۆن‌و مه‌رسومه‌كانیان پێده‌درێت.

862 جار خوێندراوەتەوە