رۆژنامەی لوسواری بەلجیکی لە پەڕەی تەندروستیدا، زیانەکانی کەم خەوی ئاشکرادەکات.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتوە، توێژەرانی زانستی ئەمریکا توێژینەوەیەکیان لەسەر کەم و زۆری خەوتن ئەنجامداوە، تێیدا 461 هەزارو 347 کەس کە تەمەنیان لەنێوان 40 بۆ 69دایە بەشداربوون.
پاش بەدواداچوون و ئاگاداربوون لە تەندروستی و کاتەکانی خەوتنی بەشداربووان، توێژەران بۆیان دەردەکەوێت، ئەو کەسانەی 5 کاتژمێر دەخەون ئەگەری توشبوونیان بە لە 52٪ جەڵتەی دڵ زیاددەکات.
توێژەران باس لەوەش دەکەن ئەو کەسانەی زیاتر لە 9 کاتژمێر دەخەون ئەگەری توشبوونیان بە لە 34٪ جەڵتەی دڵ زیاددەکات.
لەمەوە پسپۆڕانی بواری پزیشکی رێنمایی دەدەن، لەوەی دەبێت 7 بۆ 8 کاتژمێر مرۆڤ بخەوێت تاوەکو تەندروستییەکی جێگیری هەبێت.
2732 جار خوێندراوەتەوە