وێنە و ڤیدیۆ... کچەکەی ترەمپ بە ستایلێکی نوێوە دەرکەوت

04:52 - 06/09/2019
هەمەڕەنگ

ئیڤانکا ترەمپ, لە چەند شوێنیک بە ستایلێکی نوێوە دەردەکەوێت و بوە جێی باس و سەرنجی میدیا جیهانییەکان.

 

ئیڤانکا کچە گەورەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە سەردانەکەی بۆ ئەرجەنتین بە شێوازێکی نوێ، شۆخ و شەنگ دەردەکەوێت.

 

وەک لەگرتە ڤیدیۆکە دەرکەوتوە، ئیڤانکا ستایلێکی نوێی قژی داناوەو عەزییەکی گەڵا سوری لەبەرکردوەو جوانییەکەی تایبەتی پێبەخشیوە.

 

ئیڤانکا تەمەنی 38 ساڵەو کچی گەورەی دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایە، پێشتر نمایشکرای جلوبەرگ بوە، بەڵام لە ئێستادا چۆتە بواری سیاسییەوە و خاوەنی 3 منداڵە، هەمیشە بە جوانییەکەی میدیا جیهانییەکان سەرقاڵی خۆی دەکات.

 

 

3931 جار خوێندراوەتەوە