عەلی بەیاتی: گۆڕەكان 12 هەزار قوربانییان تێدایە
بەیاتی: تەنیا لە پارێزگای نەینەوا 100 هەزار كەس بەتۆمەتی تیرۆر داوا كراون
ئەندامێكی لیژنەی مافی مرۆڤ ئاشكرای دەكات، لە سەرتاسەری عێراقدا، زیاتر لە 200 گۆڕی بەكۆمەڵی سەردەمی شەڕی داعش هەن، كە 12 هەزار قوربانییان تێدایە.
عەلی بەیاتی ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، ئامارە ڕەسمییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، لە سەرتاسەری عێراقدا زیاتر لە 200 گۆڕی بەكۆمەڵ هەن، كە دەكەونە ئەو ناوچانەی پێشتر لەژێر دەسەڵاتی داعشدا بوون، دەشڵێت گۆڕە بەكۆمەڵەكان12 هەزار قوربانی لە خۆ دەگرن و تائێستا نەتوانراوە ناسنامەی نیوەی قوربانییەكانیش دەستنیشان بكرێن.
لە بەشێكی تری وتەكانیدا، ئەو ئەندامەی لیژنەی مافی مرۆڤ ئەوەش ئاشكرا دەكات، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستدان، تەنیا لە پارێزگای نەینەوا 100 هەزار كەس بەتۆمەتی تێرۆر داوا كراون و 7 هەزار كەسیش لە كەمینەكانی عێراق كە لە لایەن داعشەوە بێسەروشوێن كراون، تا ئێستا زیاتر لە نیوەیان نەگەڕاونەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.
572 جار خوێندراوەتەوە