بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی حاڵه‌ته كتوپڕه‌كان و ئه‌نجامدانی فریاگوزاری خێرا، چه‌ندین رێگای تاقیكراوه و زانستی هه‌ن، كه به گرتنه‌به‌ریان، ئه‌شێت ژیانی چه‌ندین كه‌س له مردن و چاره‌نوسی خراپ بپارێزرێت، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چه‌ندین ڤیدیۆ و رێنمایی نوێ بڵاوكراونه‌ته‌وه له‌و باره‌یه‌وه.
هه‌ندێكجار مرۆڤه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه یان روبه‌ڕوی چاره‌نوسی خراپ بونه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی هه‌ڵه كاری فریاگوزارییان بۆ ئه‌نجام دراوه. ئه‌مه‌ش كورته‌یه‌كه:
یه‌كه‌م...حاڵەتی کەسێک خەریکە بخنکێت
لە وەرزی هاویندا بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و مەلەوانی خه‌ڵك ڕوو ده‌كه‌نه سه‌یرانگا و مه‌له‌وانگه و چه‌م و ڕوباره‌كان، کە ڕەنگە کەسێك بە هۆکارێک دووچاری مەترسی خنکان ببێتەوە و هەوڵبدرێت بۆ ڕزگارکردنی ژیانی، لەم حاڵەتەدا مەترسی خنکان بۆ هەردوولا دروستدەبێت.
چونکە ئەو کەسەی هەوڵدەدرێت ڕزگاربكرێت هەموو هەوڵێک دەدات تا خۆی هەڵبواسێت بە و کەسەی دێت ڕزگاری بکات، بەمەش قورسایی دەکەوێتە سەر لەشی هەردوولا، ئەگەر مەلەوانزانێکی لێهاتوش بێت ناتوانێت دەربازی ببێت و ڕەنگە هەردولا بخنکێن.
بۆ ڕزگارکردنی کەسێک پێویستە ئەم چەند خاڵە پەیڕەو بکرێن:
•ئەگەر لەو شوێنە چوپی مەلە هەبوو پێویستە هەڵبدرێت بۆ کەسەکە تا خۆی پێدا هەڵبواسێت و دواتر هەوڵی هێنانەدەرەوەی بدرێت لە ئاوەکەدا.
•ئەگەر لە جێگای حاڵەتەکە مەلەوانزانی دیکەی لێ‌بوو پێویستە پێکەوە بەدەم حاڵەتەکەوە بچن تا ئەگەری ڕزگارکردنی کەسەکە زیاتر بێت و گیانی هەموولایەک پارێزراوتر بێت.
•ئەگەر تەنیا مەلەوانزانێکی لێ‌بوو و هیچ چوپێکی مەلە لە جێگاکەدا نەبوو، پێویستە مەلەوانەکە کاتێک لە کەسی ناو ئاوەکە نزیک دەبێتەوە سەرەتا لە پشتەوە کۆنترۆڵی لەشی کەسەکە بکات وەکو هەردوو مەچەکی و سەری، دواتر ئاگاداری بکاتەوە لەسەرخۆ بێت تا بتوانێت بە ئاسانی ڕزگاری بکات. ئەگەر بەرامبەر بەردەوامبوو لە بەرگریکردن و پەلەقاژەکردن، دەبێت بەزەخت کۆنترۆڵی جەستەی بکرێت و لەپاشان ڕزگار بکرێت.
دووه‌م... حاڵەتی سوتانی لەپڕی شوێنێکی جەستە
گەر شوێنێکی جەستە بەهەرهۆکارێکی گەرمی بسوتێت، ئاوی گەرمیان ئامێرێکی گەرمی وەکو ئوتو یاخود لەکاتی چێشتلێناندا بە ڕۆن یان هەر مادەیەکی دیکە بێت, به‌گشتی ئه‌م كاره فریاگوزارییانه پێویستن:
•دوای دوورکەوتنەوە لە هۆکاری سوتانەکە هەر ماددەیەکی وەکو خشڵ (كاتژمێر، مستیله، بازنگ...هتد) لە نزیک شوێنە سوتاوه‌كه لاببرێت.
•نابێت بە سەهۆڵ جێگای سوتاویەکە ساردبکرێتەوە، ئەمە کارلێکێكی خراپ لەسەر شوێنەکە بەجێدەهێڵێت.
•نابێت جێگای سوتاویەکە بە هیچ ماددەیەکی وەکو مەڵهەم یان کرێم و چەند ماددەیەکی وەکو ( دەرمانی ددان شتن و دۆشاوی تەماتە و نەوت و ماست...) بۆی به‌كاربهێنرێت. کە پێشتر وەکو چارەسەرێکی میلـلی باش بۆ سوتاوی گیراونه‌ته‌به‌ر، چونکە بۆ ماوەیەی کاتی ئازارەکە کەم دەکاتەوە، بەڵام کاریگەری خراپ بەجێدەهێڵن لەسەر سوتاوییەکە.
باشترین چارەسەری خێرا ئەوەیە دەستبەجێ ئەو جێگایەی کە سوتاوە بیخە بەردەمی ئاوێکی ئاسایی (نە گەرم و نە سەهۆڵاو) بۆ ماوەی ١٠ بۆ ٢٠ خولەک، تاکو بەتەواوی شوێنی سوتاویەکە گەرمی تیا نامێنێت و سارد دەبێتەوە.
پاشان بە مادەیەکی خاوێنی وەکو نایلۆن بیپێچە. بە هەموو شێوەیەک دوور بکەونەوە لە بەستنی جێگاکە بە پەڕۆ و ماددەی دیکە. چونکە ڕەنگە هەڵگری میکرۆب بن.
پاشان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست سه‌ردانی پزیشك و شوێنی تایبه‌ت بكرێت.
-حاڵەتی برینداربوون یان خوێن بەربوون
لە کاتی دوچاربوون بەم حاڵەتە دەبێت دەستبەجێ پەستان بخرێتە سەر ئەو جێگایەی کە بڕاوە و ببەسترێت تاکو خوێن بەربوونەکە بوەستێت. دواتر هەوڵی پاککردنەوەی شوێنی برینەکە بە ئاوی شلەتێن بدرێت تا دەرمانی خاوێنکردنەوە دەگات.
-لە حاڵەتی گەستنی ماردا
لە حاڵەتی ڕوودانی گەستنی ماردا سەرەتا پێویستە بزانرێت جۆری ئەو مارەکە چییە، بە (ڕەنگی و جۆری جه‌سته‌ی و هەروەها سەری مارەکە) چونکە ئەمە یارمەتیدەرێکی باشدەبێت بۆ دکتۆر کاتێک چارەسەردادەنێت.
بۆ چارەسەرکردنی خێرای جێگای گەستنی مار و دوپشك:
•سەرەتا پێویستە کۆنترۆڵی لێدانی دڵ و ترس و دڵیڕاوکێ بکرێت. ئەمە زۆر کاریگەری دەبێت لە زوو چاکبوونەوە و زاڵبوونی جەستە بەسەر ژەهرەکەدا.
•شوێنی گەستنەکە دەبێت نەجوڵێنرێت، ئەگەر لە پێیەکان بێت یان لە دەستەکان.هەوڵبدرێت ئەو جێگایە نەجوڵێنرێت تا بڵاوبونەوەی ژەهرەکە بە جەستەدا درەنگتر بێت.
•نابێت هیچ جلوبەرگ و خشڵێک لەو جێگایە بهێڵرێت کە مارەکە گەستویەتی.
•باشترین چارەسەری خێرا لەو کاتەدا پارچە پەڕۆیەک بخرێتە سەر جێگای گەستنەکە و ببەسترێت تاکو ژەهرەکە بڵاو نەبێتەوە بە جەستەدا.
•هه‌رچی زووتره رێگایه‌ك بدۆزرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه بۆئه‌وه‌ی ده‌رزی دژی گه‌ستنی مار و دوپشكی لێ بدرێت.
دوور بکەوە لەم چەند خاڵە باوە:
•بڕینی جێگای گەستنەکە. چونکە دەبێتە هۆی زیاتر بڵاوبونەوەی ژەهرەکە بە خوێندا.
•ئەو جێگایەی گەستراوە نابت هەڵبمژرێت. چونکە ئەمە چارەسەر نییە و تەنیا کاتت دەکوژێت.
•هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک نابێت بخورێت تا چارەسەر دەکرێت.
•بەکارهێنانی سەهۆڵ بۆ چارەسەری جێگای گەستنەکە ڕێگایەکی هەڵەیە و تەنیا کات بەفیڕۆ دانە.
2042 جار خوێندراوەتەوە