خولی ئیسپانیا؛ بەرشەلۆنە دوو خاڵی تری لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
11:03 - 01/09/2019
وەرزش
+
-

یانەی بەرشەلۆنە دوو خاڵی تری لە خولی یانەكانی ئیسپانیادا لەدەستداو بەرامبەر ئۆساسۆنا یەكسانبوو.


لە هەفتەی سێیەمی خولی یانەكانی ئیسپانیادا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ئۆساسۆنا.


لە تایمی یەكەمدا یاریزانانی ئۆساسۆنا لە تۆماركردنی گۆڵدا دەستپێشخەریانكردو لە خولەكی 7 دا رۆبیرتۆ تۆرێس گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەی تۆماركرد، تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایی هات.


لە تایمی دووەمدا ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە گۆرانكاری كردو لە خولەكی 51 دا ئەنسۆمانی فاتی تەمەن 16 ساڵ گۆڵی بەرامبەری بەرشەلۆنەی تۆماكردەوە، دواترو لە خولەكی 64 دا ئارسەر میلۆ گۆڵی دووەمی بەرشەلۆنەی تۆماركردو یانەكەی پێشخست، لە خولەكی 81 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ ئۆساسۆنا هەژماركردو لە رێگەیەوە رۆبێرتۆ تۆرێس گۆڵی دووەم و بەرامبەری یانەكەی تۆماركردەوە، یارییەكەش بە یەكسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەك كۆتایی هات.


بەو ئەنجامەش بەرشەلۆنە بە كۆكردنەوەی 4 خاڵ پلەی حەوتەمی ریزبەندی گرتووە، ئۆساسۆناش 5 خاڵی هەیەو پێنجەمە

1294 جار خوێندراوەتەوە